گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەربەخۆ زیاترە

بۆ هەڵبژاردن کاندیدى سەربەخۆ کێبڕکێى کاندیدى حزبى دەکات

2021.04.26 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ هەڵبژاردن کاندیدى سەربەخۆ کێبڕکێى کاندیدى حزبى دەکات

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، تائێستا نزیکەى 926 کاندیدى تاکەکەسى سەربەخۆ و حزبى خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمارکردووە، کە زۆرینەیان کاندیدى سەربەخۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆن بە ڕۆژنامەى "المدی"ـی عێراقى ڕاگەیاندووە، دوایین وادەى تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانى و کاندیدەکان ناوەڕاستى مانگى ئایارە و درێژناکرێتەوە.

 

وتیشى ژمارەى ئەو کاندیدانەى ڕادەستى کۆمسیۆن کراون نزیکەى (926) کاندیدى تاکەکەسییە، کە (477) یان کاندیدى سەربەخۆن، (416) کەسیشیان لەلایەن حزبەکانەوە کاندیدکراون.

 

بەوتەى وتەبێژى کۆمسیۆن، لەناو کاندیدە تاکەکەسییەکاندا حەوت کاندیدى کوردى فەیلى، دوو کاندیدى شەبەک، هەشت کاندیدى سابیئە، حەوت کانیدى ئێزیدى، 17 کاندیدى مەسیحى بونیان هەیە.

 

باسى لەوەشکرد، هاوپەیمانێتییە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە (33) هاوپەیمانێتى کە (33) کاندیدیان پێشکەشکردووە، هاوپەیمانیش هەیە تا ئێستا هیچ کاندیدێکى تۆمارنەکردووە.

 

لەبارەى ژمارەى حزبەکانیشەوە، وتەبێژى کۆمسیۆن رایگەیاند، 264 حزب خۆیان تۆمارکردووە، (55) حزبى دیکەش لەپرۆسەى دامەزراندندان، 122 حزبیش کە بەشدارى هەڵبژاردنى پێشوویان کردووە داوایان پێشکەشکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتوو.