ناس کورد-
بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەى دۆخی کۆرۆنا، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەش هەزار و 536 توشبووی نوێ تۆمار کراون، هاوکات 46 کەسی تر بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئامارەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی نیسانی 2021، حەوت هەزار و 910 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، ژمارەی گشتی ئەو کەسانەشی تائێستا ڤاکسینەکانی کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 313 هەزار و 66 کەس.