گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمپانیاكە وەڵامی هەیە

یەكێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی یاسایی دژی كۆمپانیای ڤاكسینی ئەسترازینیكا دەگرێتەبەر

2021.04.26 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی یاسایی دژی كۆمپانیای ڤاكسینی ئەسترازینیكا دەگرێتەبەر

ناس كورد-

یەكێتی ئەوروپا بریاریدا سكاڵا دژی كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەسترازینیكاى بەریتانی تۆمار بكات بەهۆی دواكەوتنی رادەستكردنی بڕی پێویست لە ڤاكسینەكە بە وڵاتەكانی ڕێكخراوەكە، كۆمپانیاكەش دەڵێت پابەندە بە بەڵێنەكانییەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند زنجیرەیەك ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر دژی كۆمپانیای ئەسترازینیكا بەهۆی دواكەوتنی لە دابینكردنی بڕی دیاریكراو لە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەپێی گرێبەستی نێوان هەردوولا. 

 

وتەبێژی یەكێتی ئەوروپا، ستيفان دي كيرسميكر، دەڵێت "كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا لە ڕۆژی هەینییەوە زنجیرەیەك رێوشوێنی یاسایی گرتووەتەبەر بەهۆی پێشیلكردنی ڕێككەوتنی كڕینی ڤاكسینەكە لە ئەسترازینیكا". 

 

وتەبێژەكە وتیشی "ڕێوشوێنەكان بەناوی 27 وڵاتە ئەندامەكەوە گیراونەتە بەر". 

 

لای خۆشییەوە كۆمپانیاكە پابەندی خۆی بە رادەستكردنی بڕی دیاریكراوی نێوان هەردوولا دووپات كردەوە و بەداخە بۆ بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپا و لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت "پابەندە بەوەی تا كۆتایی نیسان 50 ملیۆن ڤاكسین ڕادەستی یەكێتی ئەوروپا بكات".