گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پسپۆڕێک هۆکارى تەقینەوەى بوتڵى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان ڕوون دەکاتەوە

2021.04.26 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
پسپۆڕێک هۆکارى تەقینەوەى بوتڵى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان ڕوون دەکاتەوە

ناس کورد- 

پسپۆڕێکى بوارى تەندروستى، پەیوەندییەکانى نێوان زەیت و گازى ئۆکسجین کە دەبێتە هۆکارى تەقینەوە و سوتاندن کە بەریەکبکەون ڕوندەکاتەوە و دەشڵێت، ئەو هۆکارى تەقینەوەى بوتڵى ئۆکسجینى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب بووە کەچەندین قوربانى لێکەوتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس سەعد، توێژەرى بوارى کۆئەندامى بەرگرى (26ى نیسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا رونیکردەوە،کاتێک کاربۆهیدراتى زەیتى لەگەڵ گازى ئۆکسجینى پەستێنراودا پێکدەدەن لەپلەى گەرمیى ژورێکدا ئەوا دەبێتە هۆى گەرمبوونى ئۆکسیدەکان و دواتر سوتاندنیان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو جۆرە لەسوتاندن کە گازى ئۆکسجینى پەستێنراو خۆى دەسوتێنێت هۆکار دەبێت بۆ تەقینەوەى بوتڵى ئۆکسجینەکان بەپێى یاساى بوێڵز و چارلز کە ڕاڤەیان بۆ خۆسوتاندنى گازى ئۆکسجین کردووە.