گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیستەكەی مالیكی: بۆچی هەرێم و بەغدا لەهێرشەكانی توركیا بێدەنگن؟!

2021.04.26 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
لیستەكەی مالیكی: بۆچی هەرێم و بەغدا لەهێرشەكانی توركیا بێدەنگن؟!

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێک لە لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی بەسەرسوڕمانەوە دەپرسێت بەدیارچاوی هەموو لایەكەوە توركیا هاتووەتە ناو خاكەكەمان لە بەری باكورەوە كەچی حكومەتی فیدراڵ و هەرێم بێدەنگن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بعێجی لە بەیاننامەیەكدا (26 نیسانی 2021) كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" ئەوەى ڕوونکردووەتەوە، پێویستە حکومەت بەدەر لەدەرکردنى بەیاننامە و ئیدانەکردن هەڵوێستى روونى هەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دەبێت حکومەتى فیدراڵ بێدەنگى بەرامبەر پێشێلکارییەکانى سوپاى تورکیا بشکێنێت و دەبێت لەئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى سکاڵا لەدژى پەلامارەکانى بۆ سەرخاکى عێراق تۆمار بکات.

 

بعێجى باسى لەوەش کردووە، حکومەت چەند کارتێکى لەبەردەستدایە دەبێت وەکو فشار بۆ ڕێگرى لەپەلامارەکانى تورکیا بەکارى بهێنێت لەوانە دۆسیەى ئابوورى و بارزگانى.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، ناکرێت ئەو بێدەنگییە بێ پاساوەى حکومەتى هەرێم و فیداڵ بەرامبەر پێشێلکارییەکانى تورکیا بەردەوام بێت.