گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ژمارەیەک دادوەر و ئەندامى داواکارى گشتى داواى کۆتایهێنان بە لێبڕینى موچە دەکەن 

2021.04.26 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک دادوەر و ئەندامى داواکارى گشتى داواى کۆتایهێنان بە لێبڕینى موچە دەکەن 

ناس کورد-

ژمارەیەک لە ئەندامانی داواکاری گشتی و دادوەران داوای کۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە دەکەن و بۆ ئەوەش تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار چاوەڕەوانی وەڵامی حکومەت دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

61 دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی (26ى نیسانی 2021) لە نوسراوێکدا ڕایانگەیاندووە، پشتگیری لە هەڵوێستی جوامێرانەی هاوپیشەمان (گۆران عەبدولخالق بەرزنجی) دەکەین سەبارەت بە نایاسایی بوونی بەردەوامی لێبڕینی موچەی سەرجەم چین و توێژەکان و داوای کۆتایی هێنانی دەکەین و بۆ ئەوەش تاوەکو کۆتایی مانگی پێنچ چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێم دەکەین و دواتر هەڵوێستی مەدەنیمان دەبێت.