گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەڕۆژى هەڵبژاردندا هاووڵاتیان بە چ کارتێک دەتوانن دەنگ بدەن؟ کۆمسیۆن وەڵامدەداتەوە 

2021.04.26 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
لەڕۆژى هەڵبژاردندا هاووڵاتیان بە چ کارتێک دەتوانن دەنگ بدەن؟ کۆمسیۆن وەڵامدەداتەوە 

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەى کە کارتى دوور مەودا و کورت مەودایان هەیە دەتوانن بەشدارى هەڵبژاردنەکەى مانگى تشرینى 2021 بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق (26ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەو دەنگدەرانەى کە کارتى ئەلیکترۆنى دوور مەودا و نزیک مەودایان هەیە مافى بەشدارى کردنیان لەهەڵبژاردنى پەرلەمان هەیە لەمانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەگەڵ تەواوبوونى قۆناغى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران و هەروەها تەواوبوونى 7 ڕۆژ کە بۆ خستنە ڕووى تۆمارى دەنگدەرانى یەکەم و داتا ئەلیکترۆنیەکان خرابووە ڕوو کۆتایهاتووە و کۆمسیۆنیش بەردەوامە لەسەر دابەشکردنى کارتى دەنگدانى بایۆمەترى کە لەئێستادا لەسەرجەم ناوەندەکاندا هەیە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرجەم کارتى دەنگدەران کە نوێ کراونەتەوە چاپکراوەتەوە کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەى ملیۆنێک و 733 هەزار و 30 دەنگدەر بەپێى نوێکردنەوەى تۆمارەکان کە هەمووی دەکاتە 27 ملیۆن و 771 دەنگدەر و بۆ چاپکردنى کارتى بایۆمەترى دەنگدەریش هەماهەنگى لەگەڵ کۆمپانیایى ئەندراى ئیسپانیدا کراوە.