گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرا

2021.04.26 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئێران لەدواى سەردانەکەى بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆدەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق (26ى نیسانى 2021) لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەى لە بەغدا ئاماژەى بەوە کرد کە لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ عێراق، محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى شارى نەجەف و هەرێمى کوردستان دەکات.

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ (دووشەممە) محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت گەیشتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و بەرپرسانى عێراق کۆببێتەوە.