ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم هەیە و پێدەچێت سبەینێش بەردەوام بێت و پلەکانی گەرمیش نزیکەی چوار پلە نزمدەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە خێرایی با زیاد دەکات و ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە بەتایبەتی لە سنوری هەولێر و دهۆک.
کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕووە، بەهەمانشێوە سبەینێ ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم هەیە و پلەکانی گەرمیش دوو بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە.