گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەناوبانگترین جەلاد و جێبەجێکاری سزای لەسێدارەدان کۆچی دواییکرد

2021.04.26 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەناوبانگترین جەلاد و جێبەجێکاری سزای لەسێدارەدان کۆچی دواییکرد

ناس کورد-

لە وڵاتی میسڕ بەناوبانگترین جەلاد و جێبەجێکاری سزای لەسێدارەدان بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد، کە تائێستا زیاتر لە هەزار سزای لەسێدارەدانی جێبەجێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی میسڕ دوێنێ یەکشەممە 25ی نیسانی 2021، حسێن قەڕنیی ناسراو بە "عەشماوی" کە بەناوبانگترین جەلاد و جێبەجێکاری سزای لەسێدارەدان بوو لەو وڵاتە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.

 

عەشماوی ماوەی 20 ساڵ سزای لەسێدارەدانی جێبەجێکردووە و لەوماوەیەدا و تا کاتی خانەنشینبوون و کۆچی دواییکردنی زیاتر لە هەزار و 70 سزای جێبەجێکردووە.

 

یەکێک لە بەناوبانگترین لەسێدارەدانەکانی عەشماوی، لەسێدارەدانی "برایانی فەرحەت" بوو کە پاسێکی گەشتیارییان لەبەردەم مۆزەخانەی میسڕ لە مەیدانی تەحریر تەقاندەوە.