گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بنەماڵەی پاشایەتی ڕەتیدەكەنەوە

سندوقی ڕەش: دووەم پاشای عێراق هاوڕەگەزخواز بووە

2021.04.26 - 03:03
App store icon Play store icon Play store icon
سندوقی ڕەش: دووەم پاشای عێراق هاوڕەگەزخواز بووە

ناس كورد_

پەرلەمانتار و توێژەری مێژوویی فایەق شێخ عەلی دەڵێت، مەلیك غازی، دووەم پاشای عێراق، كەسێكی مەشروب خۆر و سێكسی و هاوڕەگەزخوازیش بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فایەق شێخ عەلی كە بیرەوەرییەكانی ئەمیرە بەدیعەی لە بنەماڵەی پادشایەتی عێراق، لەدووتوێی كتێبێكدا داڕشتوەتەوە (2002)، لە میانەی زنجیرە بەرنامەی (الصندوق الأسود) ی ئەلقەبەسی كوەیتی كە ڕەمەزان پێشكەش دەكرێت و  "ناس كورد" بینیویەتی  (26 نیسانی 2021) جەختی لەوەكردەوە "مەلیك غازی دووەم فرمانڕەوای پاشایەتی لەعێراق كەسێكی گەمژە بووە، خوێندنی پێ تەواو نەكراوە لەبەریتانیا، ناچار باوكی ناردوویەتی بۆ كۆلێژی سەربازی لەعێراق و بە ملازمی دوو دەرچووە، جگە لەوەش كەسێكی مەیخۆر و هاوڕەگەزخوازیش بوو".

 

فایەق شێخ عەلی جەختی لەوەكردەوە ئەمیرە بەدیعە بەر لەوەی كۆچی دوایی بكات ئەو نهێنییەی بۆ ئاشكراكردووە كە مەلیك غازی هاوڕەگەزخواز بووە، داواشی لێكردووە تا ئەو لەژیاندا ماوە نەیدركێنێت، بەهۆی ئەوەشی ئەمیرە بەدیعە لە 2020 مردووە ئیتر كاتی ئەوەیە ئەم وەك نووسەرەوەی یادەوەرییەكانی ئەو نهێنییە ئاشكرا بكات.

 

فایەق شێخ عەلی باسی لەوەشكرد مەلیك غازی وڵاتی داوەتە دەست چوار ئەفسەر كە لایەنگری ئەڵمانیا بوون لەكاتێكدا وڵاتەكە ژێرچەپۆكی بەریتانیا بووە، ئەویش هەر خەریكی بەزمی خۆی بووە و "بەدوای كوڕدا گەڕاوە".

 

مةليك غازى كوڕی مەلیك فەیسەڵی دامەزرێنەری عێراق و باوكی مەلیك فەیسەڵی دووەمی دوا پادشای عێراقە. غازی لە 1912 لەدایكبووە، وەك پاسەوانی تایبەتی باوكی كاری كردووە، لە 1933 بووەتە پاشای عێراق و لە 1939 بەڕووداوێكی تەمومژاوی ئۆتۆمبیل گیانی لەدەست داوە كە دەوترێت بەدەستی بەریتانییەكان بووە چونكە لایەنگری ئەڵمانیا بووە. 

me_ga.php?id=3435

لە بەیاننامەیەكی توڕەدا منداڵەكانی ئەمیرە بەدیعە سەرلەبەری ئەم قسانەی فایەق شێخ عەلی ڕەتدەكەنەوە و باس لە ژیاننامەی جوامێرانەی مەلیك غازی دەكەن كە خزمەتی وڵاتی بەدڵسۆزانە كردووە. هەروەها ئەوەش ڕەتدەكەنەوە دایكیان هیچ كات باسی ژیانی مەلیك غازی بەخراپە كردبێت.

 

وفاة الاميرة بديعة.. اخر اميرات العائلة المالكة في العراق - وكالة العهد نيوز

بەڵام فایەق شێخ عەلی بەیاننامەكە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت ئەو زانیارییە هی خۆی نییە و شتێك نییە فرێیدابێت لە بەرنامەكە بەڵكە نهێنییەكە و راسپێردراوە بە دركاندنی لەكات و ساتی خۆی. 

الصندوق الأسود: فائق الشيخ علي - الحلقة 4 - YouTube