گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەک بۆ باران بارینى بەهێز لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان 

2021.04.25 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ باران بارینى بەهێز لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان 

ناس کورد- 

شارەزايەكى كەشناسى بڵاويكردەوە، نزمە پاڵەپەستۆيەك ڕوو لە زۆربەى ناوچەكانى عێراق دەكات و ئەگەرى هەيە شەپۆلى خۆڵبارينى چڕى لەگەڵدا بێت، بارانبارين لە چەندين ناوچە دەبێت و لەوانەيە لە پارێزگاكانى سلێمانى و دهۆك بەهێزتر بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتيە شارەزاى كەشناسى عێراقى (25ى نيسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، نزمە پاڵەپەستۆيەك ڕوو لە وڵات دەكات و لە زۆرينەى شارەكاندا ئاسمان لەنێوان نيمچە هەور و هەورى تەواودا دەبێت، و تا ڕۆژى سێشەممە بەردەوام دەبێت.

 

ئەو شارەزا كەشناسييە هۆشداريش دەدات، لە شەپۆلێكى چڕى خۆڵبارين لە ئێوارى ڕۆژى دووشەممەشدا لە پارێزگاى ئەنبار و بەرەو بەغداى پايتەخت و چەند شارێكى ناوەڕاست و فوراتى ناوەڕاست دەڕوات لە شەودا ياخود بەيانى ڕۆژى سێشەممە، دواتر بەرەو شارەكانى باشور دەڕوات بەڵام چڕييەكەى کەمتر دەبێت.

 

عەتيە لە بەشێكى ترى بڵاوكراوەكەيدا باسى لەوەكردووە، پێشبينى دابەزينى پلەكانى گەرما لە ڕۆژى سێشەممەوە دەستپێدەكات و لەسەرجەم شارەكاندا كەشوهەوا بەهارە دەبێت، كەشوهەواى دووشەممەش ئەگەرى بارانبارينى هەيە و هەورە بروسكەى لەگەڵ دەبێت لە چەند ناوچەيەك، هەروەها با لە باشور و باشورى خۆرئاواوە لە ناوچەكانى ناوەڕاست و ناوچەكانى باكور دەبێت و خێراييەكەى 50 بۆ 60 كيلۆمەتر دەبێت.

 

ئەوەش هاتووە، كاريگەرى نزمە پاڵەپەستۆكە لە ڕۆژى سێشەممە بەردەوام دەبێت و ئەگەرى بارانبارين لە شارەكانى ناوەڕاست و باشور هەيە، لە شارەكانى سلێمانى و دهۆكيش لەوانەيە بارانبارين بەهێزتر بێت.