ناس کورد-
شارەزايەكى ياسایى دەڵێت، لەسەركار لابردنى فەرمانبەر لە پۆستەكەى دەسەڵاتى وەزيرە، هەروەها سەرۆك وەزيران دەتوانێت دواى پێكهێنانى ليژنەى لێكۆڵينەوە وەزير لە پۆستەكەى لاببات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى تەميمى شارەزايى ياسايى ديارى عێراقى (25ى نيسانى 2021) لە ڕونكردنەوەيەكدا ئاماژەى بەوەداوە، وەستاندنى فەرمانبەر لە كارەكەى بۆ ماوەيەك كە لە 2 مانگ تێنەپەڕێت، لە ترسى ئەوەى كار لە لێكۆڵينەوەكان ياخود بەرژەوەندى گشتى نەكات ياخود دەستوەردان بكات، دەسەڵاتى وەزيرە ئەوەش بەپێى ياساى ڕێوشوێنى وەزيفى دەوڵەت.
ڕونيشيكردووەتەوە، هەروەها سەرۆك وەزيران دەتوانێت دواى پێكهێنانى ليژنەى لێكۆڵينەوە وەزير لە كارەكەى دووربخاتەوە، ئەوەش بەپێى ماددەى 78ى دەستور و مادەكانى 14 و 15ى سيستمى ئەنجومەنى وەزيران و مادەى 17ى ياساى ڕێكخستنى فەرمانبەرانى دەوڵەت و لەو حاڵەتەشدا نيوەى موچەكەى وەردەگرێت.
بەهۆى ڕووداوى ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەى "ئيبن خەتيب"ى تايبەت بە توشبووانى كۆرۆنا لە شارى بەغدا كە بووە هۆى گيان لەدەستدانى 82 كەس و برينداربوونى 100 كەسى ديكە، ژمارەيەك بەرپرس لەكار لابران، هەروەها داواى لەسەركار لابردنى وەزيرى تەندروستيش دەكرێت.