گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەهرام: پێكدادانی ئێران و ئیسرائیل لەكوردستان زیاتر دەبێت

2021.04.25 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەهرام: پێكدادانی ئێران و ئیسرائیل لەكوردستان زیاتر دەبێت

ناس کورد-

سەنتەری ئەهرامی میسری بۆ لێكۆڵینەوەی سیاسی و ستراتیژی پێشبینی دەكات لە قۆناغی داهاتوودا بەریەككەوتنی ئێران و ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان زیاتر ببێت بەهۆی ئەگەری كشانەوەی ئەمەریكا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرەكە لە پەیپەرێكدا كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆكردووە (25 نیسانی 2021) باس لەوە دەكات عێراق و كوردستانیش لەگەڵیدا كەوتوونەتەژێر بارگرانی گوشاری ئێران و ئیسرائیل بەتایبەت پاش توندبوونەوەی گوشارەكان لەسەر كشانەوەی سوپای ئەمەریكا.

 

بەپێی شیكارەكەی ئەهرام ئیسرائیل پێیوایە هەر كشانەوەیەكی ئەمەریكا لە عێراق، بۆشاییەكی گەورە دروست دەكات و دەرفەتی زیاتر بە ئێران دەدات بۆ زیاتر هاتنەناوەوە لەكاروباری ئەم وڵاتە، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەمەش هەوڵی قایمكردنی پێگەی تەل ئەبیب دەدات لە كوردستانی عێراق.

 

بەقسەی سەنتەرە میسرییە فەرمییەكە كوردستانی عێراق بەرژەوەندی گەورەی ئاسایشی ئیسرائیلی تێدایە و هەر لەوێشەوە دەتوانێت باڵەكانی ئێران بكاتە ئامانج، هەر لەبەر ئەوەش ئیسرائیل دەكرێت زیاتر هەماهەنگی بكات لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

رۆژى (22ى نیسانى 2021) له‌باره‌ی بونی سه‌نته‌رێكی تایبه‌تی مۆسادی ئیسرائیلی له‌ شاری هه‌ولێر، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دورن له‌ڕاستییەوە و هه‌وڵێكن بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی و ناوزڕاندنی هه‌رێمی كوردستان، داواش لە حکومەتی عێراق دەکات، دەستبەجێ لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی شوێنی ئەو بنکە ئیسرائیلیە پێكبهێنن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕوونبکەنەوە.