گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاتوچۆى هەرێم دوایین زانیارى لەبارەى ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل ئاشکرادەکات

2021.04.25 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى هەرێم دوایین زانیارى لەبارەى ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى هاتوچۆى هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە لەبارەى ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل، بەڵام عێراق بڕیارى داوە لەو بارەیەوە و ئەگەر هەیە هەرێمیش لەو چوارچێوەیەدا بڕیار بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید ئەسعەد کەریم بەڕێوەبەرى پلان و بەدواداچوون لە هاتوچۆى هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى زمانحاڵى یەکێتى ئاماژەى بەوەکرد، لەبارەى هاوردەکردنى ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل و تۆمارکردنییەوە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە، بەڵام لە عێراق بڕیارى لەبارەوە دراوە، بۆ هەر ساڵێک دوو ملیۆن دینارى بۆ دانراوە.

 

وتیشى "هەرێمى کوردستان سەر بە عێراقە، لەبەرئەوە لەهەندێ بابەتدا پێویستە هەرێم رەچاوى بڕیارەکانى عیراق بکات، لەو حاڵەتەشدا دەکەوێتە سەر ئەوەى تاچەند هەرێم لەو بڕیارەى دەیدات کارئاسانى دەکات".

 

عەمید ئەسعەد پێشبینیکرد لەسەر بڕیارەکەى بەغدا هەرێم رێنمایی دەربکات لەو بارەیەوە "ئەوەش دەکەوێتە سەر بڕیارى هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و دارایی کە ئێستا لە گفتوگۆدان لەو بارەیەوە".

 

دەشڵێت بەپێی ئەو زانیارییانەى لەبەردەستیانە چوارچێوەیەک دادەنرێت بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێل کە پێوستە ژێر ئاوکەوتوو سوتاو، بڕاوە نەبێت، شانسى بڕاوە و لەحیم نەبێت ئیرباگى شۆفێر و سەکنى هەبێت، دوگمەى دەرگاى بڕاوە نەبێت.

 

هاتوچۆى هەرێم دوێنێ شەممە هەشت بڕیار و ڕێنمایی نوێ لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکرد، بەپێی بڕیارەکان لەمەودوا ڕێگە بە هاوردەکردنی 10 جۆر ئۆتۆمبێل دەدرێت بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.  

 

بەپێی ڕێنماییەکان، ڕێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەدرێت بە مەبەستی چاککردنەوە، بە مەرجێک جۆری لێدراوەکە بەپێی رێنمایی ژمارە 4ی ساڵی 2020 ی هەموارکراو بێت، نابێ پێش چاککردنەوەنەوەیان ئەو ئۆتۆمبێلانە بچنە سەر شەقامەکان، بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە بڕی یەک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا دەدرێن.  

  

هەروەها جۆری ئەو ئۆتۆمبێللانەی مۆڵەتی هاوردەکردنیان دراوە بریتییە لە:  بی ئێم دەبلیو، جیب، تویوتا، مارسیدس، نیسان، شۆفرلێت، لاندروفر، فۆرد، فۆلکس واگن، اودی.