گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’سوپاى تورک 23 تاوانى جەنگى ئەنجامداوە’

لەسەر ئاوگرتنەوە لەهاوڵاتیانى حەسەکە حکومەتى سوریا نوێنەرانى وڵاتانى بانگهێشتکرد

2021.04.25 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ئاوگرتنەوە لەهاوڵاتیانى حەسەکە حکومەتى سوریا نوێنەرانى وڵاتانى بانگهێشتکرد

ناس كورد-

وەزارەتى دەرەوەى سوریا، لەدژى کردەوەکانى سوپاى تورکیا و میلیشیاکانى لەپارێزگاى حەسەکە نوێنەرانى وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانى بانگهێشتکرد و داواى هەڵوێستى نێودەوڵەتى لێکردن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى سوریا (25ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشار جەعفەرى جێگرى وەزیرى دەرەوە، نوێنەرانى وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسوریا و لیژنەى خاچى سورى نێودەوڵەتى لەسوریا بانگهێشتکردووە و داواى لێکردون سەرۆکەکانیان لەنیویۆرک و ژنێف لە داگیرکارییەکانى تورکیا و پێشێلیکارییەکانى ئەو وڵاتە دەرهەق بەهاوڵاتیانى شارى حەسەکە بگەیەنن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هێزە داگیرکەرەکانى سوریا و بەکرێگیراوەکانیان بۆ ماوەى 16 ڕۆژە ئاوییان لەوێستگەى عەلوکى شارەکە و دەورووبەرى گرتووەتەوە و ئەوەش تاوانێکى زەقە دەرهەق بەخەڵکى ئەو پارێزگایە.

 

وەزارەتى دەرەوە دەشڵێت، بەتوندى ئیدانەى کارە وەحشیگەرییەکانى تورکیا دەکەن کە لەساڵى 2019 ەوە بۆ 23 جار پێشێلى یاسا نێودەوڵەتیەکان دەکات بەتایبەت خراپ بەکارهێنانى چەکى ئاو دژى هاوڵاتیان.

 

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشدا وەزارەتى دەرەوەى سوریا داوا لەڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بەتایبەتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچى سورى نێودەوڵەتى دەکات فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنى ئەو جۆرە تاوانانە دەرهەق بەهاوڵاتیان لەپارێزگاى حەسەکە.