ناس کورد-
باڵيۆزى سعوديە لە لوبنان ئاشكرايكرد، كۆى گشتى ئەو مادە هۆشبەرانەى لە لوبنانەوە ڕەوانەى سعوديە كراون و دەستيان بەسەردا گيراوە، 600 مليۆن حەبى هۆشبەر و سەدان كيلۆ حەشيشە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەليد بوخارى باڵيۆزى سعوديە (25ى نيسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەماوەى 6 ساڵى ڕابردودا 600 مليۆن حەبى هۆشبەر و كاريگەرييە عەقڵييەكان و سەدان كيلۆ حەشيش دەستيان بەسەردا گيراوە.
ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو مادانە سەرچاوەكەى لوبنان بوون و لەلايەن بازرگانانى مادەى هۆشبەرەوە هێنراونەتە سعوديەوە.
بوخارى جەختيلەوەشكردەوە، ئەو بڕەى دەستى بەسەردا گيراوە بەشى ئەوە دەكات هەموو نيشتمانى عەرەبى لە مادەى هۆشبەر و كاريگەرييە عەقڵييەكان نقوم بكەيت، نەك بە تەنها سعوديە.
هەر لەو چوارچێوەيەدا، وەزارەتى ناوخۆى سعوديە بڕياريداوە چيتر ڕێگە نەدات ميوە و سەوزە لە لوبنانەوە هاوردەى سعوديە بكرێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى لە ڕێگەى ئەو بارانەوە مادەى هۆشبەر دەبرێنە وڵاتەكەيەوە.