گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بریارەکانى کازمى و حەلبوسى لەبارەى ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەکەى بەغدا 

2021.04.25 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
بریارەکانى کازمى و حەلبوسى لەبارەى ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەکەى بەغدا 

ناس کورد-

سەرۆك وەزيرانى عێڕاق و سەرۆكى پەرلەمان و جێگرى يەكەمى سەرۆكى پەرلەمان و ژمارەيەك وەزير و پەرلەمانتار لەسەر ڕوداوەكەى نەخۆشخانەى "ئيبن خەتيب" كۆبونەوە و گفتوگۆ لەسەر ڕێوشوێنەكانى تايبەت بەو ڕووداوە كرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسينگەى ڕاگەياندنى سەرۆك وەزيرانى عێڕاق (25ى نيسانى 2021) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردووەتەوە، مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيران و محەمەد حەلبوسى، سەرۆكى پەرلەمان و حەسەن كەعبى، جێگرى يەكەمى سەرۆكى پەرلەمان و ژمارەيەك وەزير و پەرلەمانتار كۆبونەوەيەكيان ئەنجامداوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، كۆبونەوەكە لەسەر ڕوداوى ئاگرەكەى نەخۆشخانەى "ئيبن خەتيب" بوو لە شارى بەغدا و تێيدا كازمى سەرەخۆشى خۆى بۆ خێزانى شەهيدەكان ڕاگەياند و بەڵێنى ئەوەى داوە كە لێپێچينەوە لەوانە بكرێت كە كەموكوڕييان هەبووە و بوونەتە هۆى ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و بە سزاى دادپەروەرانەى خۆيان دەگەن، چونكە ئەو تاوانە ناكرێت بێدەنگى لێ بكرێت.

 

باس لەوەشكراوە، سەرۆك وەزيران جەختيلەوەكردووەتەوە كە  ئەنجومەنى وەزيران چەندين بڕيارى دەركردووە و تێياندا چەندين بەرپرس لابران و ڕاپێچى لێكۆڵينەوە كراون كە لە ماوەى 5 ڕۆژدا تەواو دەبن.

 

بەپێى هەمان بەياننامە، سەرۆكايەتى پەرلەمان لە كۆبونەوەكەدا بەشير حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆكى پەرلەمانى وەك ئەندامى چاودێر بۆ كارەكانى ليژنەى حكومى پێكهێنراوى تايبەت بە ڕووداوەكەى نەخۆشخانەى "ئيبن خەتيب" ڕاسپادرووە بۆ بەدواداچونى ڕێوشوێنەكانى لێكۆڵينەوە.

 

بەهۆى تەقينەوەى بتڵى ئۆكسجين لە نەخۆشخانەى "ئيبن خەتيب"ى تايبەت بە كۆرۆنا لە شارى بەغدا و گڕگرتنى نەخۆشخانەكە، 82 كەس گيانيان لەدەستدا و 100 كەسى تريش بريندار بوون.