ناس کورد-
وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى "دەستوەردانى راستەوخۆ" ى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات بۆ ئەوەى پێشمەرگە و سوپا بگەنە رێککەوتن بەمەبەستى دروستکردنى ناوەندى ئۆپراسیۆنى هاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، شۆرش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە ئەمڕۆ ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۱ لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ سنووری گەرمیان، میحوەری ۲ی قەرەتەپە ـ حەمرین باسى لەوەکردووە، "لە ماوەی رابردوودا دوای دانوستان و چەندین گفتوگۆی هاوبەش لەگەڵ سوپا و وەزارەتی بەرگری عێراق، نەگەیشتین بە هیچ رێککەوتنێک، ئەگەر چی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە هەمیشە دەستپێشخەربوە بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە".
وتیشى "لێرەوە داوا لە بەڕێز موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم راستەوخۆ تەدخول بکات تا هەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە بگەنە رێککەوتنی گشتگیر و هەمەلایەنە بۆ پێکهێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکاندا، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بۆشایی ئهمنی ئهو ناوچانه پڕبكهینهوه كه لهنێوانماندا ههیه، تا چیتر تیرۆریستان دهرفهتی نهگریسانه نهقۆزنهوه".
لەبارەى کەوتنە خوارەوەى دوو کاتیۆشا لە کفرى، وەزیرى پێشمەرگە وتى "نیگهرانی قوڵی خۆمان دهردهبڕین لهسهر ئهو كردهوه تیرۆریستیه ترسنۆكانهی تاریكپهرستان٫ لێرهوه رایدهگهینین بە کردەوەی ترسنۆکانەی لەو شێوەیەی تیرۆریستانی داعش، سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە ناشێوێنێت، هێزی پێشمهرگهی كوردستانیش بۆ ههر كردهیهكی تیرۆریستی لهو شێوهیه وهڵامی توند و كهمهرشكێنی دهبێت".