ناس کورد-
بەدەستڕێژى گولە لە شارۆچکەى چوارقوڕنە کەسێک گیانى لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە "ناس کورد"ى وت "لە شارۆچکەى چوارقوڕنە لە ئەنجامى شەرە تەقەیەکدا کە بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتى روویدا کەسێک گیانى لەدەستدا".
وتیشى "کێشەکە بەهۆى دوژمندارییەوە بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە".