گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەتوانرێت بە چاو ببینرێت

’لە دیاردەیەکى گەردونى دەگمەندا’ عەتارد و زوهرە لەیەك نزیك دەبنەوە 

2021.04.25 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
’لە دیاردەیەکى گەردونى دەگمەندا’ عەتارد و زوهرە لەیەك نزیك دەبنەوە 

 ناس کورد-

ڕۆژی یەكشەممە كاتی خۆرئاوابوون، هەسارەی زوهرەی پرشنگدار لە عەتارد كە تیشكەكەی كەمترە نزیك دەبێتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بە چاو بیانبینن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمەڵەى گەردونناسی سعویە (25ی نیسانی 2021) بڵاویكردەوە، دانیشتوانی نیوەی باكوری گۆی زەوی دەتوانن لەكاتی خۆرئاوابوندا و بە سەیركردن بەرەو ناوچەی خۆرئاوابون هەردوو هەسارەی زوهرە و عەتارد بەیەكەوە ببینن كە لە یەك نزیك بونەتەوە.

 

رونیشكراوەتەوە، بەڵام لە هێڵەكانی پانی باشور هەسارەكان زوتر ئاوا دەبن، بەڵام پێگەكەت هەر شوێنێک بێت پێویستە ئاسۆی خۆرئاوا ئاشكرا بێت و هیچ رێگریەك نەبێت لە بینینی.

 

كۆمەڵەكە جەختیلەوەشكردوەتەوە، بینینی زوهرە و عەتارد لەم رۆژانەدا سەختە، بۆیە ئەگەر نەتتوانی نزیكبونەوەیان لەیەك ببینیت، ئەوا لە كۆتایی مانگی 5 دەتوانیت ئەو دەرفەتەت هەبێت و بیانبینیت، چونكە ماوەیەكی زۆرتر دەمێننەوە.