گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەسەر ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەکەى بەغدا دادگا چەند بڕیارێکى دەرکرد 

2021.04.25 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەکەى بەغدا دادگا چەند بڕیارێکى دەرکرد 
ناس کورد-  لەسەر ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەى نەخۆشخانەکەى ئیبن خەتیب لەبەغدا، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى دەستپێکردنى چەند هەنگاوێکى گرنگى ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لەعێراق (یەکشەممە، 25ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافەى شارى بەغدا چەند ڕێوشوێنێکى لەسەر ڕوداوى ئاگرکەوتنەوە لەنەخۆشخانەى ئیبن خەتیب گرتووەتەبەر.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دادگا بڕیارى ڕاگرتنى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکەیداوە تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن و ئەوانەى کەمتەرخەم بوون دەستنیشاندەکرێن.

 

باس لەوەش کراوە، دادگاى تایبەتمەند تیمێکى پسپۆڕى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى تاوان ئەنجامداوە بۆ زانینى هۆکارى ڕوداوەکە.



پێشتریش ئەوە ئاشکرا کرا، بەپێی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، یەکێک لە هۆکارەکانى ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەى بوتڵى ئۆکسجینەکانى نەخۆشخانەى "ئیبن خەتیب" بۆ کەمتەرخەمى و نەبوونى سیستمى ئاگادارکردنەوە و ئاگرکوژێنەوە دەگەڕێتەوە.  

  

شەوی ڕابردوو (24ی نیسانی 2021)  ئاگر لە نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" لە بەغدا کەوتەوە و چەند بووتڵێکی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەکەش بەهۆی ئاگرەکەوە تەقینەوە کە ژمارەیەکی زۆر توشبووانی کۆرۆنای تێدابوو کە پێویستیان بە ئۆکسجین هەبووە.   

  

بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ڕووداوەکەدا 82 کەس گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسی تری بریندار بوون، ئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی و پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری تەندروستیی بەری ڕەسافەی لەسەر کار ڕاگرت، ئەوەش بەهۆی ئاگرەکەى شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" کە بەهۆیەوە 82 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی تر بریندار بوون.  

  

بەڵام کێ کەمتەرخەمی سەرەکییە؟  

 

بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆى نەبوونى مەرجى سەلامەتى بووە لە هەڵگرتنى بوتڵى ئۆکسجینەکانى ناو نەخۆشخانەکەدا" باسیش لەوە دەکرێت کە ئەو نەخۆشخانەیە سیستمى وریاکەرەوەى ئاگر و کوژاندنى تیادا نەبووە.  

 

بەرپرسانى ئاگرکوژێنەوەى شارەکەش باسیان لەوە کردووە، زۆربەى قوربانیەکانى ناو نەخۆشخانەکە مردوون بەهۆى ئەوەى ناچاربوون لە ئاگرەکە هەڵبێن و لە ئۆکسجینەکانیان دورکەوتونەتە و ژمارەیەکیشیان بەهۆى دوکەڵى ئاگرەکەوە مردوون.  

  

دەشڵێت، ساڵانێکە عێراقیەکان گیرۆدەى کێشەى لە ڕەگوڕیشە دەرهێنانى گەندەڵێن و باجى ئەوە دەدەن بەتایبەت لەم ساڵانەى دواییدا بەپێى ڕاپۆرتى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان گەندەڵى لەعێراقدا پێوەرى شکاندووە و حکومەت کەمتواناییە بۆ چارەسەرکردنى.