گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چی لەو وڵاتە دەگوزرێت؟

هندستان؛ ئاگری سوتاندنی تەرمی مردووانی کۆرۆنا ناکوژێتەوە

2021.04.25 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
هندستان؛ ئاگری سوتاندنی تەرمی مردووانی کۆرۆنا ناکوژێتەوە

ناس کورد-

تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی ترسناک و بەربڵاو لە وڵاتی هندستان، چۆکی بەسیستمی تەندروستیی ئەو وڵاتەدا داداوە و کەمی بوتڵی ئۆکسجین وایکردووە بەشێکی زۆر لە نەخۆشەکان لەکاتی چاوەڕوانیدا بۆ بینینی پزیشکەکان گیان لەدەست بدەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵیی "ئەسۆشێتد پرێس" ( 25ی نیسانی 2021) بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەریەک هندستان ڕیکۆردێکی جیهانی بۆ توشبووانی نوێی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە، کە پێدەچێت هۆکارەکەی توخمێکی نوێی ئەو ڤایرۆسە بێت".

 

ئاماژبەوەکراوە، "زیاتر لە 350 هەزار توشبووی نوێی بە ڤایرۆسەکە لەماوەی ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارکراوە و کۆی حاڵەتەکانی توشبوون گەیشتووەتە زیاتر لە 16 ملیۆن کەس، بەوجۆرەش هندستان لەپلەی دووەمدا جێگیر دەکات لەدوای ئەمەریکا."

 

ئاژانسە جیهانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزارەتی تەندروستیی هندستان دوو هەزار و  767 حاڵەتی مردنی تۆمارکردووە تەنها لەیەک ڕۆژدا، بەڵام بەشێک لە پسپۆڕانی بواری پەتاکان ئاماژە بەوەدەکەن کەڕەنگە ژمارەی قوربانییەکان زۆر زیاتربێت لەو ژمارەیەی کە باسکراوە، چونکە گومان دەکرێت بەشێک زۆر حاڵەتەکان داخڵی نەخۆشخانەکان نەکرابێت".  

 

باسلەوەکراوە، "ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا ئەوەندە زۆرە گۆڕستانەکانی نیودەلهی پایتەخت جێگای ناشتنی تەرمەکانی تێدا نەماوە و هاوکات کورەی سوتاندنی تەرمەکانیش فریای سوتاندن ناکەون و بەڕۆژ و بەشەو کڵپەی ئاگرەکانیان بەردەوام و درەوشاوەیە".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەسۆشێتد پرێس، لە ناوەندی شاری بۆفۆال، ژمارەی ئەو تەرمانەی کە ڕۆژانە دەسوتێنرێن لە 10 تەرمەوە  بەڕزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 50 تەرم، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی شارەکە دەڵێن هێشتا دەبێت خێزانەکان لە چاوەڕوانیدا بن بۆسوتاندنی تەرمی کەسەکانیان".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، زیادبوونی بێوێنەی تەرمەکان وایکردووە هیندۆسەکان  بەناچاری  دەستبەرداری ڕێوڕەسمی سوتاندنی مردووەکانیان بن کە باوەڕیان پێی هەیە، حکومەتی هیندستان لای خۆیەوە داوای لە پیشەسازەکان کردووە بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و ئەو دەرمانانەی کە ژیانی توشبووانی ئەو پەتایە ڕزگاردەکات زیاد بکەن.