گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبێ هەرێمی کوردستان

مانگی ڕابردوو شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمار کراون

2021.04.25 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
مانگی ڕابردوو شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمار کراون

ناس کورد-

بەپێى ئامارە فەرمییەکانى عێراق، لە مانگى ئازاری ڕابردوودا زیاتر لە شەش هەزار ژن و پیاو لەیەکتر جیابوونەتەوە، ژمارەى هاوسەرگیریش نزیکەى چوار قاتى ژمارەى جیابونەوەیە لەو مانگەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ئامارێکى فەرمی دادگاکانى سەرجەم پارێزگاکانى عێراق، جگە لەهەر سێ پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان کە" ناس کورد" ئەمڕۆ یەکشەممە (25ى نیسانى 2021) بەدەستى خستووە، ئامارى گشتى پڕۆسەى هاوسەرگیرى و جیابوونەوەى ژن و پیاو بۆ مانگى ئازاری ڕابردوو ئاشکرا کراوە کە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:

تۆمارکردنى گرێبەستى هاوسەرگیرى
یەکەم: ئەو هاوسەرگیریانەى کە بەگرێبەستى ناو دادگا کراون ژمارەیان = 28 هەزار و 723 تۆمارکراوە.
دووەم: ژمارەى ئەو گرێبەستانەى لەدەرەوە کراون و دادگا ڕاستاندنى بۆ کردوون= دوو هەزار و 909 گرێبەست ڕاستاندنیان بۆ کراوە.

بەوەش کۆى گشتى پڕۆسەى هاوسەرگیرییەکە = 31 هەزار و 643 هاوسەرگیرى کراوە.


تۆمارکردنى جیابوونەوە
یەکەم: ژمارەى ئەو جیابوونەوانەى کە لەناو دادگاکانى عێراقەوە تەواو کراون، واتا دادگا ژن و پیاوى لە یەک جیاکردووەتەوە= 2 هەزار و 171 حاڵەتى جیابوونەوە.

دووەم: ژمارەى ئەو جیابوونەوانەى کە لە دەرەوە کراون و دادگا ڕاستاندنى بۆ کردوون= چوار هەزار و 431 حاڵەتى جیابوونەوە.

بەوەش کۆى گشتى ژمارەى خێزانە جیابووەوەکان = 6 هەزار و 603 حاڵەتى جیابونەوەیە.

8254202122.jpg