ناس کورد-
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینی دووشەممە ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینی بارانبارین و هەورەبروسکە هەیە و لە ڕۆژی سێشەممەشدا بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (25ی نیسانی 2021) ئاشکرای کرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، پێشبینى بارانبارین لە هەندێ کات بۆ سەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکانى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ، سەرەتا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پاشان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر."
دەشڵێت، "لەگەڵ زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەى ناوچەکان کە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى مەوداى بینیى ئاسۆى و ستوونى، خێرایی باى پێشبینیکراو لە نێوان (20-35)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 35کم لە کاتژمێرێکدا."
کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە، "ڕۆژى سێشەممە کاریگەرى ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەى لە کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، پێشبینى بارانبارین لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە بەشێوەى نمەباران هەیە لە هەندێ کات، هەروەها بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین زیاتر
دەبێت و هەورە تریشقەش لە کاتى باران دەبێت، خێراى باش هەندێ کات زیاتر دەبێت."