ناس کورد-
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دیمەنی ڕووداوێکی بڵاوکردووەتەوە کە مێردمنداڵێک بە ماتۆڕسکیلێکەوە خۆی دەکات بە ماڵێکدا و ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکات ماتۆڕسکیل بۆ منداڵەکانیان نەکڕن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "کاتێک بەوشێوەیە دەچیتە هەر ماڵێک، خاوەن ماڵ پێت دەڵێت، بەخێر نەیەیت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تکایە دایکان و باوکان بابەتی کڕینی ماتۆڕسکیل وسکۆتەر بۆمناڵەکانتان بەهەند هەڵگرن و مەڵێن دەی دەی حەزی لێیە، بۆیە بۆی دەکڕم، چونکە ئەگەر ئەو هەڵەیە بکەن دەبێت چاوەڕوانی کارەساتیش بن."