ناس کورد-
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک لەشەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کوژرا کە دایکی سێ منداڵە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگەی چرەی سەربە قەزای شێخان شەڕەتەقە لەنێوان چەند جوتیارێک و خاوەن موڵکێکدا ڕوویدا و لە ئەنجامی ڕووداوەکەش ژنێک کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنەکە خاوەنی سێ منداڵە و تەمەنی 30 ساڵ بووە، بەسەردان چوبووەوە ماڵی باوکی و بووە قوربانیی ئەو شەڕە.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانیان بە خێرایی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ژمارەیەکی زۆر تۆمەتباریان لە هەردوولا دەستگیرکردووە کە بەشداربوون لە شەڕەکەدا و شەڕەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.