ناس كورد_
بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا لانیكەم 20 كەس گیانیان لەدەست داوە و بشێوی و ترس و تۆقی زۆریش لە ناوەوە و دەرەوەی نەخۆشخانەكەش دروستبووە، ئەگەریشی زۆرە ژمارەی قوربانییەكان زیاتر بەرز ببنەوە بەهۆی تەشەنەكردنی ئاگر لە ڕاڕەوەكانی نەخۆشخانەكە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چەند سەرچاوەیەكی پزیشكی لەشاری بەغدا بۆ "ناس نیوز" یان ڕونكردەوە (24 نيسانی 2021) لانیكەم 20 كەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی خنكان و سووتان لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەی خەتیب لە بەغدای پایتەخت ە دەرهێنانی تەرمە سووتاوەكان بەردەوامە.
سەرچاوەكان ئەوەشیان ڕاگەیاند، دەیان كەسیتر بریندارن و سووتاون و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەكەش هەیە بەهۆی پەرەسەندنی ئاگرەكەوە لەڕاڕەوەكانی نەخۆشخانەكە.
ئاگرەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ترس و تۆقێكی گەورەی دروستكردووە لای كەسوكاری نەخۆشەكانی نەخۆشخانەكە و تیمەكانی بەرگری شارستانی و خەڵكانی خۆبەخش و كەسوكاری نەخۆشەكانی هەوڵی یارمەتیدان و ڕزگاركردنی ئەو نەخۆشانە دەدەن لەناوەوە گیریان خواردووە.
بەپێی دوا ئاماری بەرگری شارستانی لەكۆی 120 نەخۆش 90 یان ڕزگاركراون و ئاگرەكەش لەبەشی بووژانەوەی سییەكان سەریهەڵداوە سەرەتا.