گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکراکرا کە تائێستا خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید کردووە

2021.04.24 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکراکرا کە تائێستا خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید کردووە

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 169 ژن خۆیان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو تۆمارکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی کەتائێستا خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق کاندیدکردووە گەیشتووەتە 847 کەس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنەکە ( 24ی نیسانی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند، " تائێستا 357 پارتی سیاسی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی داهاتوو تۆمارکردووە".

 

وتیشی، " 169 ژن خۆیان بۆ پەرلەمان کاندید کردووە، هەروەها 22 هاوپەیمانی، 12 کاندید لە پێکهاتەی شەبەک، دوو کاندید لە پێکهاتەی سابیئی، شەش کاندیدی ئیزیدییەکان و 16 کاندیدی مەسیحییەکان لە کۆمسیۆن تۆمارکراون بەمەبەستی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو".

 

غەلای ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی ئەو کەسانەی کە تائێستا خۆیان  بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە بەپێی دوایین ئامار گەیشتووەتە 847 کەس.