گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی نوێ بۆ وادەی نزمبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەکرێت

2021.04.24 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی نوێ بۆ وادەی نزمبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێكى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق پێى وايە، ئەگەرى هەيە نرخى ئێستاى دۆلار كە بانكى ناوەندى دايناوە بۆ چەندين ساڵ بەو شێوەيە بمێنێتەوە و لە ئێستاشدا ناتوانرێت دەستكارى نرخەكە بكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شيروان ميرزا، ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق (24ى نيسانى 2021) بە ڕۆژنامەى فەرمى عێراقی وتووە، نرخى ئێستاى دۆلار كە 1450 دينارە بۆ يەك دۆلار و لەلايەن بانكى ناوەندييەوە ديارى كراوە بۆ چەندين ساڵ بەم شێوەيە دەمێنێتەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە پێشى وايە، ناتوانرێت ئەو نرخەى ديارى كراوە بۆ دۆلار  كەمبكرێتەوە، چونكە ياساى بودجەى لەسەر بنياد نراوە.

 

جەختيلەوەشكردووەتەوە، "سەبارەت بە بەرزبوونەوەى نرخەكەى بۆ سەروو 1470 دينار پێمانوايە كە هەوڵێك لە بانكى ناوەندييەوە هەيە بۆ ڕاگرتنى ئەو بەرزبوونەوەيە، بانكەكە خەزێنەيەكى ستراتيژى لە دۆلار هەيە و دەتوانێت هاوكار بێت لە جێگيركردنى نرخ و بەرزنەبوەتەوەى لەوە زياترى. "