گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بایدن بەڵێنەكەی بردەسەر و تورکیا و ئەردۆغانی توڕەكرد

2021.04.24 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن بەڵێنەكەی بردەسەر و  تورکیا و ئەردۆغانی توڕەكرد

ناس کورد- 

ئەمريكا بە فەرمى دانينا بە كۆمەڵكوژى ئەرمەنەكاندا و ڕۆژنامەيەكى ديارى ئەو وڵاتەش پێى وايە، ئەوە گەورەترين سەركەوتنى ئەرمەنەكانە لە ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆ بايدن، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا (24ى نيسانى 2021) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردەوە، نزيكەى مليۆنێك و 500 هەزار ئەرمەنى دەربەدەر كران و كوژران، ئەوەش لەهەڵمەتێكدا بۆ ئەوەى بە تەواوەتى لەناو ببرێن.

 

بايدن باسى لەوەشكردووە، ڕۆحى هەموو ئەوانەمان لەبير دەبێت كە لەو كۆمەڵكوژيە لە سەردەمى عوسمانييەكان ژيانيان لەدەستدا و پابەندى خۆمان بۆ ڕێگەگرتن لە دوبارە بوونەوەى ئەو تاوانانە دوپات دەكەينەوە.

 

بەپێى بەياننامەكە، لە 24ى نيسانى 1915 بيرمەندان و سەركردەكانى كۆمەڵگەى ئەرمەنى لە قوستەنتنيە لەلايەن دەسەڵاتدارانى عوسمانييەوە دەستگير كران، سەريان پەڕێنرا و كوژران، ئەوەش لە پرۆسەيەكى كۆمەڵكوژيدا.

 

لاى خۆشيەوە ڕۆژنامەى "لۆس ئەنجلس تايمز" بڵاويكردووەتەوە، بەياننامەكەى جۆ بايدن گەورەترين سەركەوتنە بۆ ئەرمەنەكان لە ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا.

 

پێشرترش و لەساڵى 2019 ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمريكا بڕيارێكى بۆ بە جينۆسايد ناساندنى كۆمەڵكوژى ئەرمەنەكان پەسەند كرد و لە هەمان ساڵدا كۆنگرێسى ئەو وڵاتە بڕياڕێكى هاوشێوەى پەسەند كرد، 

 

بەپێى وتەى شارەزايانى مێژوو لە 24ى نيسانى 2021 پرۆسەى جينۆسايدى ئەرمەنەكان لەسەر دەستى دەوڵەتى عوسمانى دەستى پێكرد كە تێيدا نزيكەى يەك مليۆن و 500 هەزار كەس بوونە قوربانى و هەموو ساڵێكيش لەو بەروارەدا يادى دەكرێتەوە.