ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی مەنتکاوە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 24ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێر، ڕووداوێکی کوشتن ڕووی دا، کە کەسێک لەلایەن باوکییەوە کوژرا."
ئاماژەی بەوەشکرد، :کوژراوەکە ناوی (سۆران.م.ص) و تەمەنی 31 ساڵە و لەلایەن باوکیەوە کوژراوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو،، "دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە، دواتر زانیاریی وردتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو."