گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

درۆنێك ئاگری لە بارهەڵگرێكی نەوت لەناو دەریای ناوەڕاست بەردا

2021.04.24 - 18:28
App store icon Play store icon Play store icon
درۆنێك ئاگری لە بارهەڵگرێكی نەوت لەناو دەریای ناوەڕاست بەردا

ناس كورد_

فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان ئاگری لە بارهەڵگرێكی نەوت بەردا لە كەناراوەكانی سوریا، دەسەڵاتدارانی دیمەشقیش دەڵێن هێرشەكە بەهۆی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویكردەوە (24 نیسانی 2021) فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان (درۆن) ئاگری لە كۆگایەكی نەوت بەرامبەر بانیاس و (طرطوس) بەرداوە و بەرگری شارستانی توانیویانە كۆنتڕۆڵی ئاگرەكەی بكەن. 

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسە فەرمییەكە هۆكاری ئاگرەكەش فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بووە لە ئاراستەی لوبنانەوە.

ماوەیەكە هێرشی دەریایی بۆسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەكان لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان لە پەرەسەندندایە، زانیارییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن پەیوەستە بە كێشمەكێشی ئیسرائیل و سوریا و ئێرانەوە. 

5-200-1024x1009.jpg