گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆکاری گرابوونی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێت

2021.04.24 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری گرابوونی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێک حکومەتی هەرێم بە هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین ناودەبان و دەڵێت، لە شارەکانی دیکەی عێراق نرخی بەنزین جێگیرە، چونکە سوتەمەنی پاڵپشتی لەلایەن حکومەتەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڵاوکرایەوەکدا بە ناونیشانی (هۆکاری گرانبوونی بەنزین) کە "ناس کورد" بینیویەتی (24ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە،  لە ساڵی 2015 لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بریاردرا كە پاڵپشتی لە سەر سوتەمەنی هەڵبگیرێت و سوتەمەنی هەمووی بكرێت بە بازرگانی كە لە عێراق نرخی سوتەمەنی جێگیرەو پاڵپشتی(مدعوم) حكومەتی هەیە كە ئەویش لتری بەنزین (450)ە دینارە، هەر ئەو كاتە وتیان گەر  وا نەكەین ناتوانین موچەی خەڵك بدەین بەڵام هەتا ئێستاش كێشەی موچە چارەسەر نەبوو  و سوتەمەنیش نرخی گرانبوو!!

 

پەرلەمانتارەکە خۆی وەڵامی ئەوەی داوەتەوە کە بۆ سوتەمەنی كرا بە بازرگانی و نوسیویەتی، "بە بازرگانیكردنی بەنزین و سوتەمەنی بەگشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەت دەیویست  كار و پارە بۆ كۆمپانیاكانی بنەماڵە پەیدا بكات وەك (قەیوان، كار، ستێر گروپ، ئیراق ئۆیڵ،  فاروق گروپ) كە كار لە نەوتی رەش و كۆندێنسەیت دەكات لە گەڵ چەند كۆlپانیایەكی بچوك كە خاوندارێتیەكانی دەگەرێتەوە بۆ مەكتەب سیاسیەكانی هەر دوو بنەماڵە، هەروەها زیاتر لە 200 پاڵاوگەی نایاسایی هەیە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان نەوتی خاوی پێ دەفڕۆشێت بە نایاسایی  چونكە هەمووی خاوەندارێتەكانی دەگەرێتەوە بۆ بەرپرسەكانی پارتی و یەكێتی، جار جاریش كۆمپانیای قەیوان و كار بەكاریاندێنن بۆ سپی كردنەوە مەوادەكانیان كە هەمووی بێ كوالێتی و ژەهراوین، لە كۆتایدا سوتەمەنیەكانی بە كوالێتی خراپ بە نرخی گران بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەفڕۆشن.

 

باسی لەوەشکردووە، "دەسەڵاتی هەرێم هەوڵدەدات كە كۆمپانیاكانی بنەماڵە وەك (قەیوان وكار و ستێر گڕوپ) كە قۆرەخی سوتەمەنی بكە بۆ ئەوەی نرخەكەی بە دڵی ئەو كۆمپانیایانە بێت نەك خەڵك. كەواتە دەبێت بزانین ئەوەی بەرپرسە لە گرانبوونی سوتەمەنی دەسەلاتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای (قەیوان ، كار ، ستێرگروپ) ە، كە خوێنی خەڵك دەمژن و تێرناخۆن، خەڵک چاوەڕێبو موچە باشبکەن و جموجوڵ بکەوێتەوە بازاڕ، بەڵام ئەوان هەر ڕۆژە و سیناریۆیەک دروست دەکەن و خەڵک مشغوڵ دەکەن، ئێستا وا سەرەی بەنزینە! نەفرەت لەخۆتان و حوکم ڕانیتان ڕوی هەرچی دیکتاتۆر هەیە سپیتانکردەوە".

 

ماوەی چەند هەفتەیەکە بە بەردەوامی نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان گران دەبێت، لەئێستا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 650 دینار و لیترێک بەنزینی محەسەن 700 دینار و لیترێک بەنزینی سوپەریش 775 دینارە.