گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بۆ زانینی بۆچوونی خەڵک’’

حاکم ڕزگای لەبارەى کاندیدبوونی بۆ پەرلەمانی عێراق قسە دەکات

2021.04.24 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
حاکم ڕزگای لەبارەى کاندیدبوونی بۆ پەرلەمانی عێراق قسە دەکات

ناس کورد-
حاکم ڕزگار ڕەتی دەکاتەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندید بکات و دەڵێت، "ئاگاداری ئەو پرسەش نیم و ڕاپرسییەکەش کە کراوە لەبارەی کاندیدبوونی من زۆر ئاساییە لەلایەن چونکە تەنها بۆ زانینی بۆچوونی خەڵک بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاکم ڕزگار حەمە ئەمین، یەکێک بوو لەو دادوەرە کوردانەی سەدام حسێنی دادگایی کرد، دواتر بووە ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان بوو و دەستی لەکارکێشایەوە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (24ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەوەی دەوترێت لەسەر خۆ کاندیدکردنم بۆ پەرلەمانی عێراق ئاگادار نیم و من نیازی خۆکاندیدکردنم نییە."


لەسەر ئەوەی پێشتر لەلایەن حاکم شێخ لەتیف دادوەرو پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق کە لەپەیجی خۆی داینابوو ڕاپرسییەکی کردبوو لەسەر ئەوەی (ئەگەر حاکم ڕزگار وەکو کاندیدی سەربەخۆی خۆی کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ دەدەیت) حاکم ڕزگار حەمە نوری وتی، "من ئاگاداری ئەو ڕاپرسییە نەبووم دواتر پیم زانی ئەوەکەسەش ڕاپرسییەکەی دانابوو تەنها ئامانجی زانینی بۆچوونی خەڵک بووە لەوبارەیەوە چونکە خۆی کەسێکە حەزی بە چالاکبوونی پەرلەمان هەیەو پیی باشە کەسانی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بکەن و گرنگی بە کاری پەرلەمانیش دەدات و بۆ منیش ئاسایی بووە ڕاپرسییەکەی کردووە، بەڵام من بە هیچ شێوەیەک نیازی خۆی کاندید کردنم نییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".