گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پۆلیسى دهۆک: پیاوێک ژنەکەی خۆی خنکاند

2019.06.09 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى دهۆک: پیاوێک ژنەکەی خۆی خنکاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-عەمار میرداڤی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک رایگەیاند "لەگەڕەکی عەباسی لە سەنتەری قەزای زاخۆ پیاوێکی 42 ساڵی ژنەکەی خۆی خنکاند". .   هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ بەیانی پیاوێک لە سەنتەری قەزای زاخۆ ژنەکەی خۆی دەخنکێنێت و لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە پیاوەکە هەوڵی هەڵاتن دەدات بەڵام پولیسی قەزای زاخۆ تاوانبارەکە دەستگیر دەکەن". . ئاماژەى بەوەش کرد، تاوانبارەکە بەپێی بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە، پۆلیسی قەزای زاخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کردووە، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەم ڕووداوە دیار نییە چاوەڕێى راپۆرتی پۆلیسی قەزای زاخۆ دەکەین. . بەپێی زانیارییەکانى (ناس کورد) ژنەکە تەمەنی 34 ساڵە، پیاوەکە نەخۆشی دەروونی هەبوو. .