گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەگرتن بۆ سوتاندنی تەرم

هەموو چوار خولەکێک کەسێک دەمرێن.. کۆرۆنا بە تەواوی هیندستانی شەکەت کردووە

2021.04.24 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
هەموو چوار خولەکێک کەسێک دەمرێن.. کۆرۆنا بە تەواوی هیندستانی شەکەت کردووە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی هیندستان ڕایگەیاند، ڕێژەى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا زیادى کردووە و تەنها لە شەو و ڕۆژێکدا 346 هەزار و 786 حاڵەتى توشبوون تۆمار کراوە، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک، سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت "ئەگەر بەهانامانەوە نەیەن ئەوا کارەسات ڕوودەدات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هیندستان دووچارى شەپۆلى قورسى دووەمى پەتاکە بووەتەوە و ڕۆژانە لە هەر چوار خولەکێکدا لەشارى دەلهى کەسێک بەو هۆیەوە دەمرێت و ئەوەش واى کردووە سیستمى تەندروستى لەو وڵاتەدا بەهۆى نەبوونى پێداویستیەکانەوە بگاتە ئاستى هەڵوەشان.

 

بەپێى میدیاکانى ئەو وڵاتە، حکومەت بەڕێگەى فڕۆکەى سەربازى و شەمەندەفەر ئۆکسجین دەگەیەنێتە شوێنە دوورە دەستەکانى دەلهى بەتایبەت بۆ نەخۆشخانەى باتر کە دواى ئەوەى داواى کرد بەهانایانەوە بچن و تەنها بەشى 90 خولەک ئۆکسجینیان بۆ 260 نەخۆش لەبەردەستدا ماوە.

India's Coronavirus Crisis Grows Even Darker

لاى خۆشیەوە لەسەر ئەو دۆخە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ئاراڤیندا کیجەریواڵى، سەرۆک وەزیرانى ناوچەى دەلهى ڕایگەیاند، "تکایە بەهانامانەوە بێن بۆ گەیاندنى ئۆکسجین، ئەگینا دۆخەکە لێرە کارەساتبار دەبێت".

 

بەپێى ئامارە فەرمییەکانیش، هیندستان ژمارەی پێوانەیی لە توشبووى ڕۆژانە بە ڤایرۆسەکە شکاندووە و لەئێستادا تەنها شوێنە لەجیهاندا ژمارەى توشبوون تێدا هەڵدەکشێت و گەیشتووەتە 297 هەزار و 430 توشبوو لەیەک ڕۆژدا، ئەوەش واى کردووە ببێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەى پەتاکە لە جیهاندا بەتایبەت دواى ئەوەى لەهەندێ وڵات ژمارەى توشبوونى ڕۆژانە کەمیى کردووە لەوانە ئەمەریکا.

India's coronavirus cases top global record for two days | Coronavirus  pandemic News | Al Jazeera
هەر بەپێى ئامارە فەرمییەکانى ئەو وڵاتە، ژمارەى مردن بەهۆى پەتاکەوە لە سەرتاسەرى هیندستان زیادى کردووە و لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا نزیکەى دوو هەزار و 624 کەس بەوهۆیەوە مردوون و دەزگاى سوتاندنى جەستەى تەرمەکانیش لەدەلهى داواى لە خێزانەکان کردووە بەهۆى زۆرى تەرمەکانەوە سەرە بگرن بۆ سوتاندنى تەرمەکانیان.

 

ئامارە فەرمییەکانى هیندستان ئەوەشى خستووەتە ڕوو، لەئێستادا 16 ملیۆن و 600 هەزار حاڵەتى توشبوون تۆمار کراوە لەگەڵ تۆمار کردنى 189 هەزار و 544 حاڵەتى مردن بەو پەتایە.

India records over 200,000 new COVID cases for the first time | Coronavirus  pandemic News | Al Jazeera