گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر پەکەکە

2021.04.24 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر پەکەکە

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی گەورەی لەدژی گەریلاکانی پەکەکە لەناو هەرێمی کوردستان دەستپێکرد بە هێزی ئاسمانی و زەمینی و هێشتا شەڕ بەردەوامە، پەکەکەش دەڵێت "بە توندی" بەرپەچیان داوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیاریی میدیاکانی پەکەکە، درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەری کۆبرا بە شێوەیەکی چڕ دەڤەری مام ڕەشۆیان لە هەرێمی ئاڤاشین لە بادینان بۆردوومان کردووە، دواتر لە ڕێگەی هێلیکۆپتەری سکۆرسکییەوە لەسەر گردی مام ڕەشۆ لە ئاسمانەوە سەربازیان دابەزاند.

 

دەشڵێت، "گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە توندی بەرپرچی ئەو هێرشەیان دایەوە و شەڕی قورس هاتە ئاراوە."

 

هەر بەپێی زانیاریی میدیاکانی پەکەکە، لەگەڵ ئەم هێرشەشدا، لە هەرێمی ‘مەتینان’یش تورکیا دەستی بە هێرش کردووە، "تا ئێستا شەڕ بە دژواری بەردەوامە."

 

هەروەها کاتژمێر حەوتی ئێوارەى دوێنێ، سوپای تورکیا بە فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگی و تۆپخانەی دوورهاوێژ بۆردومان و تۆپبارانی قەندیلی کردووە.