گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامی درەنگانێكی شەو

هێرشێك لە سەدرەوە دژی میلیشیاكان: دەتانەوێت هەڵبژاردن دوا بخەن

2021.04.23 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێك لە سەدرەوە دژی میلیشیاكان: دەتانەوێت هەڵبژاردن دوا بخەن

ناس كورد-

موقتەدا سەدر هێرشی كردە سەر ئەو میلیشیایانەی لە ئێستادا هێزە بیانییەكان دەكەنە ئامانج و جەختیكردەوە ئامانجیان دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە و تێوەگلاندنی عێراقە لە كێشمەكێشی سوریا و ئیسرائیل. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا (23 نیسانی 2021)  رایدەگەیەنێت چەند لایەنێك دەیانەوێت ئاسایش بشێوێنن و هەڵبژاردنەكان دوابخەن لە رێگای "میلیشیا دەرچووەكان" ئەویش بە موشەكبارانكردنیان بۆ ئەوەی پەشیمان بنەوە لە كشانەوە. 

هەروەها دەڵێت "مانەوەی ئەو هێزە بیانیانە ژیان دەبەخشێت بە میلیشیاكان یان تێوەگلاندنی عێراق لە شەڕی سوریا و ئیسرائیل". 

سەدر ڕوو لە گەلی عێراقیش دەكات و باس لەوە دەكات چیتر كاتی ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕە. 

 

me_ga.php?id=3407