گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نێچیرڤان بارزانی: ئامۆژگاریتان دەكەم خۆتان فێری عەرەبی بكەن

2021.04.23 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

نێچیرڤان بارزانی ئامۆژگاریی گەنجان دەکات خۆیان فێری زمانی عەرەبی بکەن و بە پێویستییەکی گرنگی دەزانێت، دەشڵێت، "منیش هەوڵدەدەم خۆم فێربکەم." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "شەرقییە" ڕایگەیاند، "ئامۆژگاری گەنجانی کورد دەکەم خۆیان فێری زمانی عەرەبی بکەن." 

 

ئاماژە بەوەشدەکات، "منیش هەوڵدەدەم خۆم فێربکەم." 

 

پێشکەشکاری بەرنامەکە پرسیار دەکات، زمانی عەرەبی قورسە؟، لە وەڵامدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "قورسە، بەڵام ئێجگار زۆریش نا، بەڵام زۆر پێویست و گرنگە."