گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چیدەڵێت؟

سەرۆکی فەڕەنسا مشتومڕی نوێ لەسەر ’’ئیسلام’’ دروستدەکات

2021.04.23 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی فەڕەنسا مشتومڕی نوێ لەسەر ’’ئیسلام’’ دروستدەکات

ناس کورد-  

لەکاردانەوەى کوشتنى پۆلیسێکى وڵاتەکەیدا، ئیمانویڵ ماکرۆنى سەرۆکى فەڕەنسا ڕایگەیاند، لەبەرامبەر تیرۆرى ئیسلامیدا خۆیان ڕادەست ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا (هەینی 23ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، جارێکیتر دووپاتیدەکەمەوە کە لە بەرامبەر تیرۆری ئیسلامیدا خۆمان ڕادەست ناکەین." 

 

وتەکانى ماکرۆن لەدواى چەند کاتژمێرێک هات بەسەر ڕووداوى کوژرانى پۆلیسێکى فەڕەنسا  کە بەچەقۆ  لەلایەن هاوڵاتییەکى بەڕەگەز تونسیەوە کوژرا.

 

لەکاردانەوەى ئەو ڕووداوەشدا، جان کاستتێکسى، سەرۆک وەزیرانى فەڕەنسا ئیدانەى کوژرانى پۆلیسە فەڕەنسییەکەى کرد کە بەچەقۆ کوژرا.

 

دواى ڕووداوەکە کاستێکیس ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لەکردەوەیەکى ئەوپەڕى دڕەندەیی و ترسنۆکانەدا فەڕەنسا یەکێک لەپاڵەوانەکانى پارێزەرى ژیانى ڕۆژانەى لەدەستدا.

 

ئەمڕۆ هەینى ئاژانسى فرانس پرێسى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، پۆلسێکى فەڕەنسا لەئەنجامى هێرشێک کە بەچەقۆ لەبنکەى پۆلیسى شارۆچکەى ڕامبۆییەى نزیک پاریس کراوەتە سەرى گیانى لەدەستداوە.

 

دوا بەدواى ڕ٣وداوەکەش چەندین دەزگاى پەیوەندیدارى فەڕەنسا لەوانە پۆلیس چوونەتە سەر ڕ٣وداوەکە و تەقە لە بکوژى پۆلیسەکە کراوە بەمەبەستى دەستگیرکردنى، بەڵام وردەکارى ترى لەبارەوە ئاشکرا نەکراوە و ئەو ڕووداوەش کاردانەوەیەکى فراوانى فەڕەنساى بەدواى خۆێدا هێناوە.