گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیری تەندروستی گرێبەستێکی بۆ کڕینی ملیۆنان ڤاکسینی فایزەر ڕاگەیاند

2021.04.23 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی گرێبەستێکی بۆ کڕینی ملیۆنان ڤاکسینی فایزەر ڕاگەیاند

ناس کورد- 

وەزیری تەندروستیی عێراق واژۆکردنی گرێبەستێکی بۆ کڕینی چوار ملیۆن و 500 هەزار  ژەمە ڤاکسینی فایزەری ڕاگەیاند، ئەوەش گەورەترین بڕی ڤاکسینە تائێستا عێراق بیکڕێت، لەوبڕەش پێدەچێت زیاتر لە 250 هەزاری بۆ هەرێمی کوردستان بێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕآگەیەنراوێکدا نوسینگەی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق (هەینی 23ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "وەزیری تەندروستیی جەختدەکاتەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بۆ کڕینی بڕی چوار ملیۆن و 500 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا" 

 

تاوەکو ئێستا سێ جۆر لە ڤاکسین لە عێراق بەردەستە کە بریتین لە ئەسترازێنیکا، فایزەر و سینۆفارم و وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمیش دڵنیایی دەدەن لە سەلامەتی هەرسێ ڤاکسینەکە. 

 

لە هەرێ بڕێک ڤاکیسن کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەیکڕێت، پشکی هەرێمی کوردستانیش تێدایە و چاوەڕێدەکرێت لەو چوار ملیۆن و 500 هەزار دانەیە زیاتر لە 250 هەزاریان پشکی هەرێمی کوردستان بێت.