ناس کورد-
بڕیارە ڕۆژی 25ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان بکات و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەم مانگەش لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە سێ موچە وەردەگرن، بەڵام کاتی دابەشکردنەکەی بەدیاریکراوی دیارنییە و هاوپەیمانان دیاریدەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (هەینی 23ی نیسانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کێشەی موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە چارەسەرکراوە و بۆ ئەم مانگەش سێ موچە بەسەریەکەوە وەردەگرن."
وتیشی، "سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی موچەکان، دیارنییە کە ئایا لە ڕۆژی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا هاوبەشەکانیش سێ موچەکەیان پێدەدرێت یاخو نا، چونکە ڕۆژی دابەشکردنی موچەی ئەو لیوایانە هاوپەیمانان دیاریدەکات."
جەختیشیکردەوە، "ڕەنگە چەند رۆژێک دابەشکردنەکە لە وادەی خۆی دوابکەوێت، بەدڵنیایی هاوشێوەی جاری پێشوو دواناکەوێت."
هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراکرد، کێشەی لیوای12-ش چارەسەرکراوە کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن هاوپەیمانانەوە خرابووە لیستی ڕەشەوە و وتی، "کێشەکە چارەسەرکراوە و پێدەچێت لەم مانگەوە تەمویلی ئەو لیوایەش لیوایەش دەستپێبکاتەوە."
ئەوەشی خستەڕوو، "هەروەها کێشەی لیوای 9-ش چارەسەرکرا کە کێشەی ژمێریاریان هەبوو."