گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئابورى پەرلەمان پێشنیارێک بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات

2021.04.23 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئابورى پەرلەمان پێشنیارێک بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پێویستی بەکات هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانتاران پێشتر داوایان لەحکومەت کردبوو نرخی دۆلار وردە وردە دابەزێنیت نەک بەیەکجار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەلیم توفەیلی، ئەندامی لیژنەکە ( 23ی نیسانی 2021) بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی ڕاگەیاند "چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بازاڕ جێگیربێت".

 

وتیشی "بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران لە ماوەی ڕابردوودا داوایان لە حکومەت کرد کە دۆلار بەنرخی پێشوو کەم بکرێتەوە، بەڵام وردە وردە نەک بەیەکجار بۆ ئەوەی هاوڵاتی لە ڕووی ئابورییەوە کاریگەری لەسەر نەبێت".

 

توفەیلی ئاماژەی بەوەشکردووە "بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و سودوەرگرتن لەهێزی کار، بودجە گشتی وڵات پشتیوانی لەکەرتی تایبەت و پڕۆژە گەورەکانی کردووە".  

 

ئەندامی لیژنەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە "لیژنەکەمان چەند ڕاسپاردەیەکی پێشکەش بە حکومەت کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، کشتوکاڵ و پیشەسازی، عێراق فاکتەرەکانی پێشخستنی ئەو کەرتانەی هەیە".