گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق؛خەرجکردنى مووچەى ملیۆنێک و 200 خانەنشین راگیرا  

2021.04.23 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛خەرجکردنى مووچەى ملیۆنێک و 200 خانەنشین راگیرا  

ناس کورد-

دەستەی خانەنشینی عێراق ئاشکرایکرد، نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار موچەی خانەنشینی بەهۆی گرفتی جیاوازەوە ڕاگیراون، هاوکات زیاتر لە 45 هەزار موچەی خانەنشینی دیکەش بەهۆی ساختەکارییەوە هەڵوەشێنراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەیاد جبوری، سەرۆکی دەستەکە (23ی نیسانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس بە شێوەیەکی فەرمی و کارا موچەی خانەنشینی وەردەگرن، و نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار موچەی دیکەش تائێستا بەهۆی گرفتی جیاوازەوە کارا نەکراون".

 

وتیشی "لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەڵمەتێکمان بۆ وردبینی کردن لە تۆمار و پەڕاوی خانەنشیان دەست پێکردووە، لەئاکامدا توانیومانە زیاتر لە 45 هەزار موچەی نایاسایی بدۆزینەوە کە بەشێوەیەکی ناڕەوا و ساختە لەماوەی ڕابردوودا موچەیان وەرگرتووە".

 

جبوری، جەختیلەوەشکردووەتەوە "موچەی خانەنشینان لەبودجەی 2021دا مسۆگەرکراوە و بەهیچ شێوەیەک هیچ بڕە پارەیەکیان لێ نابڕدرێت".