ناس کورد-
وتەبێژى پێشووى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، کەسانى نەناسراو لەبەردەم مزگەوتێکى شارەکە قورئانیان پەڕ پەڕ کردووە و فڕێیانداوە و لەلایەن خانمێکەوە کۆکراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاروان خۆشناو، وتەبێژى پێشووى پۆلیسى هەولێر (23ى نیسانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد" ئەو شەو لەسەر شەقامی 100 مەتری نزیك مزگەوتی حاجی جەودەت ئەسعەدی، بەداخەوە قوڕئانێك پەڕپەڕ كرابوو و لە شەقام فڕێدرابوو !".
خۆشناو ئاماژە بە گرتە ڤیدیۆییەکە دەکات و دەڵێت "ئافرەتێكی بەڕێز دەبینێت كە پەڕی قوڕئان لەشەقام فڕێ دراوە ، ئۆتۆمبێلەكەی ڕادەگرێت و پەڕەكانی قوڕئان لەشەقام كۆدەكاتەوە" .
داواش لە لایەنى ئەمنى دەکات كامێراكان لێدەنەوە و ئەو كەسە دەستگیر بكەن كە ھەڵساوە بەو كارە .