ناس كورد_
خانەی فەتوای میسری جەختیكردەوە ئەگەرچی نوێژنەكردن تاوانە بەدیدی شەریعەت، بەڵام نوێژ مەرجی قبوڵبوونی ڕۆژوو نییە و هەر پەرستشێك جیایە لەویتر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خانەكە لە وەڵامی پرسیارێكدا "حوكمی ئەو كەسانە چییە ڕۆژوو دەگرن و نوێژ ناكەن؟" كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 23 نیسانی 2021) دەڵێت، موسوڵمان ناتوانێت نوێژ نەكات، بەڵام سەرجەم پەرستشەكانیش مەرج و بەندوباوی خۆیان هەیە و بەیەكترەوە پەیوەست نین، هەر یەكەیان بكات ئەوەیان دروستە بەڵام بۆ نەكردنی ئەویتریان تاوانبار دەبێت.
خانەی فەتوای میسری دەڵێت "هەركەس بەڕۆژوو بوو، نوێژی نەدەكرد، ڕۆژووەكەی دروستە بەڵام تاوانبارە و با تەوبە بكات".