گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووكەڵ لەشوێنەكە بەرزبووەتەوە

سێ موشەك ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كران

2021.04.23 - 00:15
App store icon Play store icon Play store icon
سێ موشەك ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كران

ناس كورد_

لەئەنجامی هاویشتنی سێ موشەك بەرەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە نزیكە لە بنكەیەكی سەربازی ئەمەریكا، سپێدەی ئەمڕۆ، دوكەڵ لە ئاسمانی شوێنەكە بەرزبووتەوە و گروپە ئەلەكترۆنییەكانی سەر حیزبوڵڵای عێراقیش گرتەیەكی ڤیدیۆیی هێرشەكەیان بڵاوكردەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردوون (23 نیسانی 2021) ئەو جێگایەی كراوەتە ئامانج بنكەی سەربازی ڤیكتۆریای سوپای ئەمەریكایە، لە ئێستاشدا زەنگی وریاكردنەوە لە ناوچەكە لەكاردایە، قەبارەی زیانەكانی هێرشەكەش نەزانراوە. 

سەكۆ و گروپە ئەلەكترۆنییەكانی سەر بەكتیبەكانی حیزبوڵڵای عێراق گرتەیەكی ڤیدیۆیی شوێنی ڕووداوەكەیان بڵاوكردووەتەوە كە بەرزبوونەوەی دووكەڵ دەردەخات، هەروەها كاركردنی زەنگی ئاگاداركردنەوە لەناوچەكە.