گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چەند وێستگەيەكى ئەتۆمى لە عێراق دروست دەكرێن

2021.04.22 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
چەند وێستگەيەكى ئەتۆمى لە عێراق دروست دەكرێن

ناس کورد- 

دەستەى عێراقى بۆ كۆنترۆڵكردنى سەرچاوە تيشكدەرەوەكان ئاشكرايكرد، لەگەڵ سێ دەوڵەت گەيشتوونەتە لێكتێگەيشتن بۆ خێراكردنى دروستكردنى چەند وێستگەيەكى ئەتۆمى لە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن لەتيف، سەرۆكى دەستەى عێراقى بۆ كۆنترۆڵكردنى سەرچاوە تيشكدەرەوەكان (22ى نيسانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقييەى وتووە، ليژنەى زانستیى تايبەت بە بنيادنانى وێستگەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى پشكنين و لێكۆڵينەوە، چەند كۆبو٣نەوەيەكى سەرەتايى كردووە بۆ دروستكردنى چەند وێستگەيەكى ئەتۆمى، ئەويش بەپێى ڕێنماييەكانى ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، كۆبو٣نەوە لەگەڵ باڵيۆزى ڕوسيا كراوە و دووجار سەردانى باڵيۆزخانەكە كراوە، هەروەها كۆبوونەوە لەگەڵ ڕاوێژكارى كۆمپانياى "ڕوس ئەتۆم" كراوە، ڕێكکەوتن لەسەر لێكتێگەيشتنێك كراوە و بەپێى ئەوەش پەلە دەكرێت لە بنيادنانى چەند وێستگەيەك.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردووە، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى باڵيۆزخانەى فەرەنسا و يەكێتى ئەوروپا كراوە بۆ بەهێزكردنى توانا ئەتۆمييەكانى عێراق لە بوارى ئاشتيدا، لايەنى فەرەنسى ڕەزامەندى دەربڕيوە لەگەڵ عێراقدا كار بكات لە بوارى بەكارهێنانى وزەى ئەتۆم بۆ مەبەستى ئاشتيانە، بەپێى ئەوەش لێكتێگەيشتنێك واژۆ دەكرێت بۆ هاوكاريكردنى عێراق بۆ بەكارهێنانى وزەى ئەتۆم لە بوارى پزيشكى و بەرهەمهێنانى وزە.

 

سەرۆكى دەستەى عێراقى بۆ كۆنترۆڵكردنى سەرچاوە تيشكدەرەوەكان لە بەشێكى ترى قسەكانيدا وتويەتى، "سەرەڕاى ئەوانەش داواى چاوپێكەوتنمان لەگەڵ بەرپرسانى ئەمريكى تايبەتمەند كردووە، ئەويش لەلايەن وەفێكى باڵاى ڕێگەپێدراو و ليژنە و لايەنە حكوميەكانى تر ئەنجام دەدرێن."

 

سەبارەت بەو كەسانەى لە وێستگە ئەتۆميەكان كار دەكەن وتى، "ئەوە بەپێى بەرنامە و ديزاينى وێستگەكان دەبێت و كادر فێر دەكرێت و ئەو گەنجە عێراقيانەى كە تازە خوێندنيان تەواو كردووە دەخەينە بوارەكەوە و ڕاهێنانيان پێ دەكرێت و خوێندنى باڵا تەواو دەكەن، ئەوەش هاوكات لەگەڵ كاتى كردنەوە و كارپێكردنى وێستگەكان."