گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکە

لەسەر ماتۆڕسكيلێک باوكێك كوڕێكى خۆى دەكوژێت و كوڕێكى دیکەشی بريندار دەكات

2021.04.22 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ماتۆڕسكيلێک باوكێك كوڕێكى خۆى دەكوژێت و كوڕێكى دیکەشی بريندار دەكات

ناس کورد-

بەهۆى دروستبوونى كێشە لەسەر ماتۆڕسكيلێك باوكێك دەستڕێژى گولـلە لە دوو كوڕى خۆى دەكات و يەكيان دەكوژێت و ئەوى تريان بە سەختى بريندار دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەيەكى ئەمنى بە "ناس"ى ڕاگەياند (22ى نيسانى 2021)، لە پارێزگاى ديالە كێشە لەنێوان باوكێك و دوو كوڕيدا دروستبووە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى دوو كوڕەكەى ماتۆڕسكيلێكيان كڕيوە و باوكيان ناڕازى بووە و ئەوانيش ڕەتيان كردووەتەوە بيگەڕێننەوە بۆ خاوەنەكەى.

 

بەپێى زانياريیەكانى سەرچاوەكە، كێشەكە گەورە بووە و باوكەكە دەستڕێژى گولـلەى لە هەردوو كوڕەكەى كردووە، بەهۆى ئەوەشەوە يەكيان كوژراوە و ئەوى تريان بە سەختى بريندار بووە.

 

سەرچاوەكە ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، ڕووداوەكە لە ناحيەى سەعديە لە ڕۆژهەڵاتى ديالە بووە و باوكەكە لەلايەن هێزە ئەمنيەكانەوە دەستگير كراوە.